ئاژانسى رۆیته‌رز له به‌دواداچوونێك ئاشكراى كردووه، له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ، ده‌یان كچ و ژنى پێكهاته‌ى عه‌له‌وى له شه‌قامه‌كانى سووریا رفێنراون و گومان ده‌كرێت هه‌ندێكیان ره‌وانه‌ى توركیا كرا بن و چاره‌نووسى هیچ یه‌كێكیان دیار نییه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى حوزه‌یران ئاژانسى
رۆیته‌رز راپۆرتێكى درێژى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاشكراى كردووه له دواى كه‌وتنى رژێمى ئه‌سه‌د و هاته كایه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌حمه‌د شه‌رع، ده‌یان ژن له شه‌قامه‌كانى سووریا رفێنراون و چاره‌نووسى هیچ یه‌كێكیان دیار نییه.
رۆیته‌رز له به‌دواداچوونه‌كه‌ى وردبینى له به‌ڵگه‌كان كردووه و ده‌ركه‌وتووه 33 ژن رفێنراون، ته‌مه‌نیان له 16 تا 39 ساڵییه. هه‌ندێكیان دواى رفاندنیان داواى پاره له كه‌سوكارییان كراوه، هه‌رچه‌نده خێزانه‌كان پاره‌شیان له رێگه‌ى حه‌واڵه‌كردن داوه، به‌ڵام كچه‌كانیان نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه. گومانیش ده‌كرێت چه‌ند ژنێكیان ره‌وانه‌ى توركیا كرا بن.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، خێزانى ئه‌و ژنه رفێنراوانه له حاڵه‌تێكى ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌ژین و گومانیش ده‌كرێت تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى تایفه‌گه‌رى له‌و تاوانانه هه‌بێت. هه‌ندێك له به‌رپرسانى خۆجێى سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتى نوێى سووریا ویستوویانه له‌و دیارده‌یه كه‌م بكه‌نه‌وه و باسیان له‌وه كردووه، له‌وانه‌یه ئه‌و ژنانه كێشه‌ى خێزانیان هه‌بووبێ یانیش له پێوه‌ندى سۆزدارى دابن، به‌ڵام لیژنه‌یه‌كى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زانیاری رفاندنى ژنانى عه‌له‌وى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
له ساڵى 2011 لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به مافه‌كانى مرۆڤ له سووریا له لای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهاتووه و ئێسته‌یش لیژنه‌كه له سووریا كار ده‌كات، گوته‌بێژى لیژنه‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه ئه‌وان لێكۆڵنه‌وه‌یان له رفاندنى ژنانى عه‌له‌وى كردووه، راپۆرتى خۆیان بۆ ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. پاولۆ سێرجیۆ سه‌رۆكى لیژنه‌كه ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بسى له‌وه كردووه ته‌نیا له به‌هارى ئه‌مساڵ له شاره‌كانى سووریا شه‌ش ژنى عه‌له‌وى له‌لای كه‌سانى نه‌ناسراو رفێنراون. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه لیژنه‌كه‌یان چه‌ندان راپۆرتى باوه‌ڕپێكراویان له‌سه‌ر رفاندنى ئه‌و ژنانه ده‌سكه‌وتووه.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى گرووپه توندڕه‌وه تیرۆریستییه‌كان له عێراق و سووریا دیارده‌ى رفاندنى ژن و منداڵ ده‌ركه‌وتووه و ئێزدییه‌كان یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش تووشى ئه‌و تاوانه بوون، كه ئێسته‌یش چاره‌نووسى هه‌ندێكیان نادیاره.