چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه دادگه‌ى توركیا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامى كۆنگره‌ى گشتى پارتى گه‌لى كۆمارى "جه‌هه‌په" بدات. یه‌كێك له بژارده‌كانیش گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كه‌مال كلیچدارئۆغڵوه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حزبه‌كه. ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌ندامانى جه‌هه‌په حكوومه‌تى توركیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له رێگه‌ى دادگەوه هه‌وڵى لاوازكردنى حزبه‌كه‌یان ده‌دات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى حوزه‌یران رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه رۆژى دووشه‌مى داهاتوو دادگه‌ى توركیا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكییه بدات كه له‌سه‌ر ئه‌نجامى كۆنگره‌ى 38ى پارتى گه‌لى كۆمارى "جه‌هه‌په" هه‌یه. یه‌كێك له بژارده‌كانیش گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كه‌مال كلیچدارئۆغڵوه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حزبه‌كه.
كۆنگره‌ى 38ى جه‌هه‌په له رۆژى چواره‌م و پێنجه‌مى تشرینى دووه‌مى 2023 به‌ڕێوه چووه. هه‌ندێك له ئه‌ندامانى حزبه‌كه ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر ئه‌نجامى كۆنگره‌كه هه‌بووه، بۆیه سكاڵایان تۆمار كردووه گوایه پێشێكاریى له‌و كۆنگره‌یه كراوه كه ئۆزگور ئۆزیل بووه‌ته سه‌رۆكى حزبه‌كه. بۆیه ئه‌گه‌ر دادگه پێشێلكارییه‌كان بسه‌لمێنێ ئه‌وا ئۆزێل دوور ده‌خاته‌وه، له به‌رانبه‌ردا كلیچدار ئۆغلو ده‌گێڕێته‌وه، یانیش به راسپارده‌یى سه‌رۆكێك داده‌نێت تا كۆنگره‌یه‌كى تر ده‌به‌سترێت.
ئه‌ندامانى حزبه‌كه باسیان له‌وه كردووه، به هۆى ئه‌و ناكۆكییه‌وه دووبه‌ره‌كیه‌كى توند له‌نێوان حزبه‌كه‌یان دروست بووه، حكوومه‌تیش به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن، له‌رێگه‌ى به سیاسیكردنى دادگه‌وه ده‌یه‌وێ حزبه‌كه لاواز بكات و به‌مه‌یش ئۆپۆزسیۆنیش لاواز ده‌بێت، چونكه جه‌هه‌په به‌هێزترین پارتى ئۆپۆزسیۆنه.
مه‌نسوور یاوش له جه‌هه‌په گوتویه‌تى، "تاكه دامه‌زراوه‌ى ده‌ستوورى بۆ ئه‌و بابه‌ته ئه‌نجوومه‌نى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه‌ى زیاتر نیگه‌رانم ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیارى دادگه شڵه‌ژان و مشت‌ومڕ له‌ناو حزبه‌كه‌مان دروست بكات".