تەنیا لە مانگی شەشدا 14 ملیۆن لیتر سووتەمەنی لە عێراق دزراوە

:: AM:09:00:28/06/2025 ‌
پۆلیسی وزەی عێراق رای گەیاند، تەنیا لەم مانگەدا توانیویانە دەست بەسەر 14 ملێون لیتر سووتەمەنی دزراودا بگرن و 605 داوكراویش بگرن.

لیوا زافر حوسێنی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی وزەی عێراق رای گەیاند: تەنیا لە مانگی شەشدا هێزەكانمان توانیویانە دەست بەسەر 14 ملێون لیتر سووتەمەنی دزراودا بگرن و 605 كەسی داوكراویش بگرن.

گوتیشی: هێزەكانمان توانیویانە 14 ملێون لیتر سووتەمەنی بگەڕێننەوە بۆ حكوومەت.

ئەو بەرپرسەی عێراق باسی لەوەش كردووە، هێزەكانمان دەستیان گرتووە بەسەر 15 شۆینی قاچاخی سووتەمەنیدا، هاوكات بەڕێژەی 98%ی توانای باندەكانی دزینی سووتەمەنی، تێكشكێنراون و بەردەوام دەبن لە پاراستنی سامانی وڵات و پاراستنی داودەزگا نەوتییەكان و بۆڕیی گواستنەوەی نەوت.



وشە - سۆران عەزیز