بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی دەكاتەوە كە ئیدارەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بەتوندی كاریگەریی ئێران لەسەر عێراق و شێواندنی دۆخەكەی رەت دەكاتەوە، دووپاتی كردەوە كە میلیشیا شیعەكانی نزیك لە ئێران هەڕەشە بۆ سەر سەروەریی عێراق و سەقامگیریی ناوچەكە دروست دەكەن.
بەرپرسەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە ئاژانسی
"شەفەق نیوز"ی راگەیاند، حكوومەتی ئەمەریكا كاریگەریی ئێران بۆ شێوانی سەقامگیریی عێراق رەت دەكاتەوە و میلیشیا شیعەكانی سەر بە ئێران بە هەڕەشە بۆ سەر سەروەریی عێراق و سەقامگیریی ناوچەكە دادەنێت.
ئەو قسانە لە ناو وریاییدان لە بوونی عێراق بە گۆڕەپانێك بۆ ململانێكی راستەوخۆی هەرێمایەتی دێت، تەنانەت دوای وەستانی شەڕی ئیسرائیل و ئێرانیش، بەتایبەتی لە دوای ئەو راپۆرتانەی باسی ئەوە دەكەن كە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەردانی بەغدای كردووە و لەگەڵ فەرماندەی میلیشیا شیعەكانی بەرەی موقاوەكە كۆ بووەتەوە بۆ یەكخستنی هەڵوێست و پێكهێنانی ژوورێكی ئۆپراسیۆنەكان.