ماڵپه‌ڕی ته‌سنیمی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی تری سوپای پاسدارانی راگه‌یاند كه كه‌سێكی نزیك بووه له قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران.
ناوی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران، ئه‌بولفه‌زل نیكوییه كه به حاجی یونس ناسراوه، له راپۆرته‌كه‌ی ته‌سنیمدا باس له رۆڵی حاجی یونس له سووریا ده‌كات، كاتێك له‌گه‌ڵ قاسم سلێمانی رۆڵێكی كارایان گێڕاوه و ویستوویانه هه‌ژموونی كۆماری ئیسلامیی له ناوچه‌كه په‌ره پێ بده‌ن.
له ماڵپه‌ڕه‌كه چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئه‌و كاتی فه‌یله‌قی قودسی سوپا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو كه فه‌رمانده‌كه له جه‌نگی 12 رۆژه‌ی نێوان ئێران و ئیسرائیل كوژراوه.
له‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل له 13ی ئه‌م مانگه كردیه سه‌ر ئێران و بۆ ماوه‌ی 12 رۆژ به‌رده‌وام بوو، زۆرترین زیانی به‌ر فه‌رمانده باڵاكانی سوپای پاسداران گه‌یاند و لانی كه‌م 60 فه‌رمانده‌ی باڵا و زانای ئه‌تۆمی كوشت.
ئێران تا ئه‌م ساته ناوی هه‌موو فه‌رمانده‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه، هیچ رۆژێك نه‌بووه ناوی فه‌رمانده‌یه‌ك یان دوو فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران رانه‌گه‌یه‌نرێت.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كوژراون له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا بوون و هێشتا به ته‌واوی داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كان هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه، بۆیه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا ناوی كه‌سانی تر رابگه‌یه‌نرێت كه له هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژراون.
پێویسته بگوترێ ئێران 606 كه‌سی لێ كوژرا، به‌ڵام ژماه‌ی كوژاوانی ئیسرائیل 29 كه‌س بوون، جگه له‌مه زیانێكی زۆر به‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمی و سه‌ربازی و ژێرخانی به‌رگریی مووشه‌كیی ئێرانی كه‌وت و له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی ئێران به ته‌واوی كه‌وته ژێر ده‌ستی سوپای ئیسرائیل.