ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوز ئاشكراى كردووه، شه‌وى رابردوو فڕۆكه‌ى سیخوڕیى ئه‌مه‌ریكى به ئاسمانى ئێران سووڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌ی خۆئاماده‌كردنه بۆ لێدانێكى تر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ى حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕى
ئیره‌م نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ى بۆ جووڵه‌ى فڕۆكه‌وانى دیارى كراون، شه‌وى رابردوو فڕۆكه‌ى ئه‌مه‌ریكى MQ-4C بۆ سیخوڕی به ئاسمانى ئێران و ناوچه‌كانى كه‌نداوى عه‌ره‌ب و ده‌ریاى عومان سووڕاوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م جاره دواى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران، ئه‌نجام بدرێت.
ماڵپه‌رى ئیره‌م نیوز ده‌ڵێ، جووڵه‌ى فڕۆكه‌كانى سیخوڕ‌ى له كاتێكدایه، گرژییه‌كان له ناوچه‌كه به‌رده‌وامن، هه‌روه‌ها باس له شكست یان بێ كاریگه‌ریى ئه‌و هێرشانه ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران ئه‌نجامى داوه.
ئه‌مڕۆ سه‌ید عه‌بدولڕه‌حیم مووسه‌وى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى ئێران دووپاتى كرده‌وه، ئێران متمانه‌ی به‌و ئاگربه‌سته نییه كه ئێسته له ئارادایه. شاره‌زایه‌كى سیاسى ناسراوى ئێرانیش گوتوویه‌تى، "زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك ناخه‌یه‌نێ هێرش ده‌كرێته‌وه سه‌رمان".