سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانى عێراق ئاشكراى ده‌كه‌ن، له‌و دوو هێرشه‌ى شه‌وى رابردوو به جیا له كه‌ركووك و بێجى ئه‌نجام دراون، هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كى تهمووز به ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان له نزیكى پاڵاوگه‌ى بێجى له‌لایه‌ن هێزى به‌رگرى عێراقى خراوه‌ته خواره‌وه و تا ئێسته سه‌رچاوه‌ى ناردنى فڕۆكه‌كه نه‌زانراوه. هاوكات تیمى لێكۆڵینه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن زانیارى له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه ئاشكرا بكه‌ن.
میدیاكانى تر‌ى عێراق باسیان له‌وه كردووه، هێرشه‌كه به چه‌ندان درۆن بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌ى بێجى ئه‌نجام دراوه.
هه‌ر شه‌وى رابردوو چوار مووشه‌ك ئاراسته‌ى
فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركووك كرا، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى فڕۆكه‌خانه‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، مووشه‌كه‌كان هیچ زیانێكى گیانیان نه‌بووه، ته‌نیا كه‌سێك به سووكى بریندار بووه. جیا له‌مه‌ش هێرشه مووشه‌كیه‌كه كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆى نه‌بوو تا كارى فڕۆكه‌خانه‌كه رابگرێت.