لیوا سه‌ید یه‌حیا سه‌فه‌وى راوێژكارى باڵا و یاریده‌ده‌رى تایبه‌تى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى ئێران، ده‌ڵێ، "له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر سه‌ربازگه‌ى عوده‌یدى ئه‌مه‌ریكى، شه‌ش مووشه‌ك ئامانجه‌كانیان پێكاوه، به‌ڵام دوژمن نكۆڵى لێ ده‌كات".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كى ته‌مووز ماڵپه‌ڕى
ته‌سنیمى ئێرانى لێدوانێكى لیوا سه‌ید یه‌حیا سه‌فه‌وى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێ، "دوژمن داواى ئاگربه‌ستێكى كاتى كردووه، به‌ڵام ئێمه چاك ده‌یانناسین، ده‌زانین به‌رژوه‌ندى و بنكه و هێزه‌كانیان له ناوچه‌كه له‌كوێیه، هێزى سوپاى پاسداران ده‌توانێ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ببه‌زێنێ، هه‌زاران مووشه‌كه‌مان هه‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى ئێران ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به "شه‌یتانى گه‌وره" و "شه‌یتانى بچووك" وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێ، "پرۆژه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى نوێ" كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كارى بۆ ده‌كه‌ن شكستى هێناوه. سه‌فه‌وى یه‌كه‌م به‌رپرسى ئێرانه ددان به‌وه نێت، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى عوده‌ید له قه‌ته‌ر، كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراوه، شه‌ش مووشه‌ك بنكه‌كه‌ى پێكاوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا نكۆڵى لێ ده‌كات.
رۆژى 23ى مانگى رابردوو ئێران له وه‌ڵامى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانى هێرشى كرده سه‌ر بنكه‌ى عوده‌ید له قه‌ته‌ر. قه‌ته‌ر و ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كات دووپاتیان كردووه، هێرشه‌كه به سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه و هیچ زیانێكى نه‌بووه.