ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا راى گه‌یاند، له لووتكه‌ى داهاتووى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌ستى "ناتۆ" كه له ئه‌نكه‌ره به‌ڕێوه ده‌چێت، توركیا كۆمه‌ڵێك بڕیارى گرنگ ده‌دات و له‌باره‌ی پرۆسه‌ى چه‌كدانانى په‌كه‌كه‌یش، ئه‌ردۆغان دووپاتى ده‌كاته‌وه پرۆسه‌كه به‌ره‌وپێش چووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كى ته‌مووز، ئاژانسى
ئه‌نادۆڵى توركى لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆغانى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، "له لووتكه‌ى داهاتووى ناتۆ كه له ئه‌نكه‌ره به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ندێك بڕیارى گرنگ ده‌ده‌ین".
بڕیاره له مانگى ته‌مووزى 2026 لووتكه‌ى ناتۆ له ئه‌نكه‌ره به‌ڕێوه بچێت و ئه‌ردۆغانیش دووپاتى ده‌كاته‌وه، له ئێسته‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆى ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ بڕیارى گرنگ بدرێت. ئه‌ردۆغان باسى له زیادبوونى خه‌رجییه به‌رگرییه‌كانى ناتۆ كردووه كه بڕیاره له 2035 رێژه‌كه‌ى بۆ 5% به‌رز بكرێته‌وه.
له‌باره‌ی پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا و پرسى چه‌كدادانى په‌كه‌كه كه توركیا به دروشمى "توركیایه‌كى خاڵى له تیرۆر" ناوى ده‌بات، سه‌رۆكى توركیا ده‌ڵێ، "دڵخۆشم به‌وه‌ى پرۆسه‌كه به‌ره‌وپێش ده‌چێت".