ماڵپه‌ڕێكى ئیسرائیلى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى دوایین وێنه‌كان كه به مانگى ده‌ستكرد گیراون، ده‌رده‌كه‌وێ ئێران له وێستگه‌ى ئه‌تۆمى فۆردۆ ده‌ستى به كاركردن كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كى ته‌مووز، ماڵپه‌ڕى
I24 بڵاوى كردووه‌ته‌وه، چه‌ندان وێنه به مانگى ده‌ستكرد گیراون، ده‌ریده‌خه‌ن ئێران له وێستگه‌ى فۆردۆ ده‌ستى به كاركردن كردووه‌ته‌وه. ماڵپه‌ڕه ئیسرائیلییه‌كه ده‌ڵێ، "كۆمپانیاى ماكسار ته‌كنه‌لۆجیز Maxar Technologies وێنه‌كانى گرتووه، ده‌ركه‌وتووه له‌و ده‌رچانه‌ى بۆ هه‌واگۆڕكی دروست كراون، به‌رده‌وام جووڵه هه‌یه".
له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، "ئامێری هه‌ڵكه‌ندن و ده‌یان كه‌س له تیمه‌كان راسته‌وخۆ له ته‌نیشت ستوونى باكورى وێستگه‌كه ده‌ركه‌وتوون، هه‌روه‌ها به‌رزكه‌ره‌وه‌ش له ده‌روازه‌ى تونێله‌كه كار ده‌كات". ماڵپه‌ڕه ئیسرائیلییه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، چه‌ندان ئۆتۆمبێل له خواره‌وه‌ى چاڵێكه‌وه وه‌ستاون.
ئه‌مه‌ریكا له 22ى مانگى رابردوو هێرشێكى چڕى كرده سه‌ر وێستگه‌كانى فۆردۆ و نه‌ته‌نز و ئه‌سفه‌هان، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه، زیانێكى زۆرى به وێستگه‌كان گه‌یاندووه، به‌ڵام تا ئێسته له ئه‌مه‌ریكا و ئێران و ئیسرائیل مشتومڕى جیاواز له‌سه‌ر ئه‌نجامى هێرشه‌كان هه‌یه.