یسرائیل گاتس وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رای گه‌یاند، ئه‌و جه‌نگه‌ی له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری 2023 ده‌ستی پێ كرد، خه‌ریكه كۆتایی دێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه دێت كه بڕیاری راگرتنی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل درا.
گاتس جارێكی تر پێداگریی له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیسرائیل كردووه كه بریتییه له ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان و شكستی حه‌ماس.
له‌لایه‌كی تره‌وه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئیسرائیل ئاماژه‌یان داوه كه حكوومه‌تی تره‌مپ و ناوبژیوانه قه‌ته‌رییه‌كان، زۆر گه‌شبینن به رێككه‌وتن و كۆتاهێنان به جه‌نگ، هاوكات ئه‌كسیۆس بڵاوی كردووه‌ته‌وه هێشتا ئیسرائیل نازانێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك گه‌شبین بێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی ئیسرائیل، زۆربه‌ی وه‌زیره‌كان پێ‌داگر بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر غه‌زه و گوتوویانه هێشتا ئامانجه‌كانیان نه‌پێكاوه، پێویسته گوشاری سیاسی و سه‌ربازی درێژه‌ی پێ بدرێت.
به‌گوێره‌ی ''عه‌ره‌بیه'' له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسالاری ئیسرائیل، به وردی باسی له دۆخی جه‌نگه‌كه كرد و لێكدانه‌وه‌كانی سوپاسالار ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه شه‌ڕ له قۆناغی كۆتاییدایه، زه‌وینه له‌باره بۆ گفتوگۆ چاه‌نووسسازه‌كان.
بڕیاره رۆژی پێنجشه‌م كابینه‌ی ئیسرائیل جارێكی تر كۆ ببێته‌وه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ندێك بڕیاری گرنگ له‌باره‌ی جه‌نگی غه‌زه ده‌درێن.
ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژنامه‌كانی ئیسرائیل ئاماژه‌یان داوه، گه‌مارۆدانی غه‌زه تا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی حه‌ماس به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ندێك ناوه‌ند داده‌مه‌زرێن، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ خه‌ڵك بگوازنه‌وه.