ناكۆكیی ترەمپ و ماسك نوێ بووەوە

:: AM:10:23:01/07/2025 ‌
ئیلۆن ماسك هێرشە ئابووری و خەرجییەكانی لە دژی ترەمپ دەست پێ كردەوە، دوای چەند هەفتەیەك لە كپبوونی هەردوولا لە دژایەتیكردن و وەڵامدانەوەی یەكتر، هێرشەكان دەستیان پێ كردەوە و سەرۆكی ئەمەریكا و ملیاردێری جیهان كەوتنەوە گیانی یەكتر.

دوای چەند هەفتەیەك بێدەگنبوون، ئیلۆن ماسك ملیاردێری جیهان هێرشی كردەوە سەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا، ماسكی ملیاردێر سوێندی خوارد بەوەی هەر كەسێك پشتگیریی لە "پڕۆژە گەورە جوانەكەی" ترەمپ بكات، دووریان بخاتەوە.

ماسك لە پۆستێكیدا لە X  بڵاوی كردووەتەوە، ئەوانەی كە بانگەشەی كەمكردنەوەی خەرجییەكانیان كردووە، دواتریش پشتگیریی پڕۆژەكەیان كردووە، پێویستە سەری خۆیان لە شەرمەزاریی بڵند نەكەن.

هەروەها ماسك ئاماژەی بەوەیش دا كە پێویستە دەموچاوی ئەوان بخرێتە سەر پۆستەرێك و لەسەری نووسرابێ "درۆزن".

لە وەڵامی ئەم هێرشانەی ماسك بۆ سەر ترەمپ، ترەمپ وەڵامی دەداتەوە و لە ترووس سۆشیال نووسیویەتی، بەبێ یارمەتییەكانی حكوومەت، ماسك دەبێت بچێتەوە بۆ باشووری ئەفریقا.



وشە - پێشەنگ مەحموود