دۆسیه‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندیى نێوان سووریا و ئیسرائیل، له‌لاى رۆن دێرمه‌ره كه وه‌زیرى كاروبارى ستراتیجى ئیسرائیله و به سندووقه ره‌شه‌كه‌ى
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ناسراوه. ماڵپه‌ڕى ئیكسیۆسى ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێ، "دۆسیه‌ى غه‌زه و رێككه‌وتنى ئیسرائیل له‌سه‌ر گفتوگۆكانى دێرمه‌ر وه‌ستاوه كه ئێسته له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌چێت".
بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا بكات و دۆسیه‌كانى شه‌ڕى ئێران و غه‌زه و سووریا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى تاوتوێ بكات. ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كى ته‌مووز، ماڵپه‌ڕى
ئێكسیوس و چه‌ندان ماڵپه‌ڕى تر‌ى عه‌ره‌بى باسیان له‌وه كردووه، ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتیى دانوستاندنى نێوان ئیسرائیل و سووریا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى به لایه‌نى كه‌مه‌وه سه‌ره‌تا رێككه‌وتنێكى ته‌ناهى له نێوان ئه‌م دوو وڵاته بكرێت.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان له دانوستاندنه سه‌ره‌تاییه‌كاندا، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا له دانوستاندنه‌كان دوور ده‌بێت و كۆى دۆسیه‌كه‌یش له‌لایه‌ن رۆن دێرمه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت. بۆیه چاوه‌ڕوان ناكرێت نه‌ته‌نیاهۆ هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیانه بدات، تا دێرمه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
دوێنێ جه‌دعون ساعر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل دووپاتى كرده‌وه، بۆ وڵاته‌كه‌ى گرنگه له‌گه‌ڵ سووریا پێوه‌ندییه‌كه‌ى ئاسایى ببێته‌وه، ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیى ئیسرائیله، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له دانوستاندنه‌كانى ئیسرائیل و سووریا باس له به‌رزاییه‌كانى جۆلان بكرێت.