ئاویگدۆر لیبرمه‌ن یه‌كێك له رێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل، داوا ده‌كات وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا خۆی بۆ جه‌نگێكی تر له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئاماده بكات.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه كه ته‌نیا سێ ساڵیان له به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان رێكبخه‌ن و له هه‌موو روویه‌كه‌وه خۆیان بۆ جه‌نگێكی تر ئاماده بكه‌ن.
لیبرمه‌ن روونی كردووه‌ته‌وه، جه‌نگی داهاتوو ده‌بێت زۆر ئاڵۆزتر و سه‌ختتر بێت و گورزی كاریگه‌رتر له دوژمن بوه‌شێنرێت.
به بۆچوونی ئه‌و رێبه‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل، به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران زیانی به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام له‌ناو نه‌چووه و ده‌كرێ دووباره بنیات بنرێته‌وه، بۆیه‌ش كۆماری ئیسلامی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات تا ده‌ست به پیتاندن و دووباره بنیاتنانی پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، ئه‌و ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی ئیسرائیل گرتووه له‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی نه‌ڕووخاندووه، پێی وایه ده‌بوایه ئامانجه‌كه رووخانی رژێمه‌كه بوایه نه‌ك ته‌نیا لێدان له بنكه ئه‌تۆمییه‌كان.
پێویسته بگوترێ لیبرمه‌ن پێشتر وه‌زیری دارایی و وه‌زیری به‌رگری بووه و ده‌یه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران خۆی بپاڵێوێت.