فه‌رمانگه‌ى كارگێڕى و دارایى حه‌شدى شه‌عبى راى گه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و هه‌ڕه‌شه و گوشارانه دێت كه میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌یانخسته سه‌ر حكوومه‌تى عێراق.
فه‌رمانگه‌ى كارگێڕى و دارایى حه‌شدى شه‌عبى له
راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كى ته‌مووز، ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كرێت و داواى له مووچه‌خۆرانى حه‌شد كردووه، سه‌ردانى نزیكترین شوێن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
فه‌رمانگه‌ى دارایى حه‌شدى شه‌عبى روونى نه‌كردووه‌ته‌وه كێشه‌ى حه‌شدى شه‌عبى چۆن چاره‌سه‌ر كراوه، به چ كارتێكى پاره ڕاكێشان ده‌بێت، چونكه پێشتر هه‌ر ئه‌و فه‌رمانگه‌یه ئاشكراى كردبوو، كارته‌كانى بانكى رافیده‌ین كار ناكات، بۆیه ده‌بێت كارته‌كان بۆ بانكى نه‌هره‌ین بگوازرێنه‌وه.
به‌هۆى هه‌فته‌یه‌ك دواكه‌وتنى مووچه‌ى حه‌شدى شه‌عبى، سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى چه‌ندان هه‌ڕه‌شه‌یان له حكوومه‌تى عێراق كردووه، به‌تایبه‌تى كاتێك باس له‌وه ده‌كرا، ئه‌مه‌ریكا گوشار ده‌خاته سه‌ر بانكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى حه‌شدى شه‌عبى نه‌درێت.