فاتیمه موهاجه‌رانى گوته‌بێژى حكوومه‌تى ئێران دووپاتى كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كى مه‌ترسیدار زیانیان به‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان گه‌یاندووه. له‌باره‌ی دانوستاندنیش ده‌ڵێ، "له‌وانه‌یه ئه‌م بابه‌ته بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كى ته‌مووز، فاتیمه موهاجه‌رانى له
لێدوانێكدا كه له ئاژانسى میهرى ئێرانى بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ترسیدار زیانیان به‌ركه‌وتووه، چه‌ندان به‌رپرسیش دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه‌ته‌وه".
موهاجه‌رانى له‌باره‌ى دانوستاندنیش ده‌ڵێ، "وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه و گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه باسیان كردووه، تا ئێسته هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته دیارى نه‌كراوه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌م بابه‌ته له ئاینده‌یه‌كى نزیك له كارنامه‌دا بێت و بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت".
گوته‌بێژى حكوومه‌تى ئێران هیواى ئه‌وه‌شى خواستووه، ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى له 24ى مانگى رابردووه‌وه راگه‌یه‌نراوه، به‌رده‌وام بێت و ببێته ئاشتییه‌كى هه‌میشه‌یى.