یەكشەم كرایە پشوو

:: PM:01:06:01/07/2025 ‌
ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، ڕۆژی یەكشەمی داهاتوو پشووی فەرمییە كە هاوكاتە لەگەڵ 10ـی موحەڕەم.

ئەمڕۆ سێشەم یەكی تەمووز، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، ڕۆژی یەكشەم شەشی تەمووز، پشووی فەرمییە بۆ سەرجەم وەزارەت و داودەزگا حكوومییەكان.

دەشڵێت، ئەو ڕۆژە هاوكاتە لەگەڵ 10ـی موحەڕەم، ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن كە ڕۆژی عاشوورایە.

ئەوە لە كاتێكدایە ئەو ڕۆژە دەكەوێتە پێنجی تەمووز، بەڵام ئەو ڕۆژە لە عێراق بە شەشی تەمووز دیاری كراوە.

ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، پشووەكە لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی یەك لە یاسای پشووە فەرمییەكان ژمارە 12ی ساڵی 2024 دیاری كراوە.





وشە - رامیار جەواد