دواى 38 ساڵ له كیمابارانكردنى سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، ئێران ئه‌و دۆسیه‌یه زیندوو ده‌كاته‌وه و له دژى ئه‌ڵمانیا به‌كارى ده‌هێنێت. ئه‌مڕۆ دوو به‌رپرسى باڵاى ئێران لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه داوه، یه‌كێك له‌وان ئیسماعیل به‌قایى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانه كه ده‌ڵێ، "ده‌بێت ئه‌ڵمانیا به‌ڵگه‌مان له‌سه‌ر به‌شداریكردنى له‌و تاوانه پێ بدات".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كى ته‌مووز،
ئیسماعیل به‌قایى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و فاتیمه موهاجه‌رانى گوته‌بێژى حكوومه‌تى ئێران، لێدوانیان له‌سه‌ر كیمابارانكردنى شارى سه‌رده‌شت له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان داوه، كه له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى ئێران و عێراق ئه‌نجامى دا.
ئیسماعیل به‌قایى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، باس له هێرشه كیمیاییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌و جۆره هێرشانه چه‌ندان جار دووباره بوونه‌وه، ئه‌وه‌ى دڵنیاین و گومانى تێدا نییه، پێشخستن و به‌رهه‌مى چه‌كه كیمیاییه‌كانى عێراق به هاوكارى چه‌ند وڵاتێكى رۆژئاوا بووه، له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه ئه‌ڵمانیا، بۆیه داواكاریمان بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وامه تا راستییه‌كان ئاشكرا بكرێت. به‌ر له دوو ساڵ پێشنیارمان بۆ ئه‌ڵمانیا كردووه بۆ دانانى میكانیزمێك بۆ ئاشكراكردنى ئه‌و راستییه، هێشتا چاودێریى ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین. ئه‌وان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن پێشتر ئه‌و بابه‌ته‌یان باس كردووه و بڕیاریان له‌سه‌ر داوه، ئه‌گه‌ر وا بێ ده‌بێت به‌ڵگه‌كانمان پێ بده‌ن".
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئه‌مڕۆ
فاتیمه موهاجه‌رانى گوته‌بێژى حكوومه‌تى ئێران ده‌ڵێ، "دواى 40 ساڵ دنیا چاوى له‌و تاوانه پۆشیوه، هێشتا قوربانییه‌كان به ده‌ست ته‌نگه‌نه‌فه‌سى ده‌ناڵێنن. به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌موو پرۆتۆكۆڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، بۆمبى كیمیایى خرایه ناوچه‌ى دانیشتووانى سه‌رده‌شت و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى، ئه‌وكات وه‌ك ئێسته دنیا بێده‌نگ بوو".
له 28ى حوزه‌یرانى 1987 به
چه‌كى كیمیایى هێرش كرایه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سه‌رده‌شت، نزیكه‌ى 150 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و به هه‌زاران كه‌سیش زیانى ته‌ندروستییان به‌ركه‌وت.