ئه‌مه‌ریكا پشتڕاستی كرده‌وه بایی 510 ملیۆن دۆلار شریتی ئاراسته‌كردنی بۆمب به ئیسرائیل ده‌فرۆشێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كۆمه‌ڵێك هاوكاری تری سه‌ربازی پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه دێت كه ئیسرائیل له ماوه‌ی 12 رۆژی جه‌نگدا ژماره‌یه‌كی زۆری بۆمب و مووشه‌كی به‌كار هێنا و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه جبه‌خانه‌كه‌ی به‌هێز بكاته‌وه.
ئاژانسی هاریكاریی ئاسایشی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، فرۆشتنی ئه‌و ئامێرانه توانای ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌رز ده‌كاته‌وه و زیاتر له جاران ده‌توانێت ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی بپارێزێت.
هاوكات روونی كردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل سووره، هاوكاریی ئیسرائیل ده‌كات له پاراستن و په‌ره‌پێدانی توانا به‌رگرییه‌كانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا فرۆشتنی ئه‌و شریتانه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه ئاژانسی هاریكاریی ئاسایشی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، زانیاریی پێویستی داوه‌ته كۆنگرێس بۆ ئه‌وه‌ی واژووی كۆتایی له‌سه‌ر بكات.
جێی باسه له جه‌نگی 12 رۆژه‌دا ئیسرائیل له ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازیدا زۆر باڵاده‌ست بوو، له ئێران ته‌نیا ئه‌و شوێن و كه‌سانه‌ی كرده ئامانج كه خۆی ده‌ستنیشانی كردبوون.