داواكارى گشتى له ئیزمیر، بڕیارى گرتنى بۆ 157 كه‌س ده‌ركردووه، هه‌موویان به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رى سه‌ربه پارتى گه‌لى كۆمارین. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى بڕیارى بۆ گرتنى ده‌رچووه، سه‌رۆكى پێشووى شاره‌وانیى ئیزمیره.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كى ته‌مووز،
داواكارى گشتى له ئیزمیر، بڕیارى گرتنى 157 كه‌س ده‌ركردووه كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامن له پارتى گه‌لى كۆمارى "جه‌هه‌په"، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، تا ئێسته له‌و كه‌سانه‌ى بڕیارى گرتنیان بۆ ده‌رچووه، 120 كه‌س گیراون. له‌وانه‌یش تونج سۆیار سه‌رۆكى پێشووى شاره‌وانیى ئیزمیر و شینۆل ئه‌سلان ئۆغڵو به‌رپرسى لقى جه‌هه‌په له ئیزمیر.
بڕیاره‌كه‌ى داواكارى گشتى باس له‌وه ده‌كات، هۆكارى ده‌ركردنى بڕیاره‌كه، "بوونى گه‌نده‌ڵییه" له شاره‌وانیى ئیزمیر كه به گه‌وره‌ترین شاره‌وانیی توركیا داده‌نرێت.
هه‌ندێك له‌و
رۆژنامانه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن مه‌ترسى هه‌یه سیناریۆى ئیستانبوڵ دووباره بێته‌وه، ئه‌و كاته‌ى ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو سه‌رۆكى شاره‌وانیى ئیستانبوڵ گیرا.