بلوومبێرگ بڵاوی كرده‌وه، هیچ پێوه‌ندییه‌ك له نێوان ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا نه‌ماوه و تاران هانای بۆ تاكتیكه‌كانی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد بردووه.
سه‌رچاوه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه كه دوای ئه‌و هێرشه‌ی له 13ی مانگی حوزه‌یران كرایه سه‌ر ئێران و ئه‌و جه‌نگه‌ی له 24ی مانگ كۆتایی هات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زیانێكی زۆر به‌ر ئێران كه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا ئێران زیاتر له هه‌ر كاتێكی تر پلانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به نهێنی هێشتووه‌ته‌وه و ئاماده نییه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه ئاشكرا بكات.
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه بارگرژییه‌كی نوێ له پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته كایه‌وه و دۆخێكی نوێ له پرسی ئه‌تۆمی سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئێران جگه له‌وه‌ی كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا نییه، له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی تری پێوه‌ندیدار به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه رۆڵی چاودێرییان بینیوه، پێوه‌ندییه‌كانی پچڕاندووه.
پێویسته بگوترێ له 22ی مانگی حوزه‌یران و دوو رۆژ به‌ر له‌وه‌ی جه‌نگه‌كه بوه‌ستێنرێت، ئه‌مه‌ریكا به فڕۆكه‌ی B2 هه‌رسێ وێستگه‌ی نه‌ته‌نز، ئیسفه‌هان و فۆردۆی كرده ئامانج و دواتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوبردنی وێستگه‌كانی راگه‌یاند.
قسه‌ی جیاواز له‌باره‌ی له‌ناوبردنی وێستگه‌كان كراوه و گومان له‌و 400 كیلۆگرام پیتاندنی یۆرانیۆمه‌یش هه‌یه له‌ناوچووبێت، یان بۆ شوێنێكی تر گواسترابێته‌وه، بۆیه‌ش ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران رێگه‌ی پێ بدات له دۆخی بنكه‌كانی ئێران بكۆڵێته‌وه، چونكه ئێران ئه‌ندامی NPTیه و پێویسته ره‌چاوی یاسا و رێساكان بكات.
له به‌رانبه‌ردا ئێران پێوه‌ندییه‌كانی خۆی هه‌ڵپه‌ساردووه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه به یه‌كجاری له په‌یمانه‌كه بێته ده‌ره‌وه.