چه‌ند حزب و كۆمه‌ڵه‌یه‌كى مه‌سیحى له راگه‌یه‌نراوێكدا داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن و دوورخستنه‌وه‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن، دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه كه چه‌ندان جار ئه‌و داواكارییانه‌یان به سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى عێراق داوه، به‌ڵام "كه‌س گوێى بۆ نه‌گرتوون، بۆیه نیگه‌رانى و بێ ئومێدى له‌لاى پێكهاته‌ى مه‌سیحییه‌كان دروست بووه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كى ته‌مووز، چه‌ند حزب و كۆمه‌ڵه‌یه‌كى مه‌سیحى له
راگه‌یه‌نراوێكدا چه‌ندان داواكارى بۆ راى گشتى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. داواى سه‌ره‌كیى مه‌سیحییه‌كان بریتییه له دوورخستنه‌وه‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا، چونكه بوونى چه‌كدارانى حه‌شد وا ده‌كات هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق به پاكى به‌ڕێوه نه‌چێت. پاره‌ى گه‌نده‌ڵى و هه‌ڕه‌شه‌كردن به چه‌ك كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ده‌نگدان ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش مه‌سیحییه‌كان داوا ده‌كه‌ن یاساى هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه و لیستى ده‌نگده‌رانى پێكهاته‌ى مه‌سیحى نوێ بكرێته‌وه.
ئه‌و حزبانه پێكهاتوون له ئه‌نجوومه‌نى نه‌ته‌وه‌یى كلدانى، بزووتنه‌وه‌ى گردبوونه‌وه‌ى سریان، پارتى دیمو‌كراتى كلدانى، كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌رمه‌نى، رابیته‌ى كلدانى جیهانى، ده‌سته‌ى كارگێڕى ئه‌رمه‌نى ئارسۆدۆكس، له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سایه‌تى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیى مه‌سیحى.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا دووپاتى ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، چه‌ندان جار ئه‌و داواكارییانه به سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى عێراق و دادگه‌ى فیدراڵى و كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ دراون، كه‌چى هیچ یه‌كێك له‌وان گوێیان له داواكارییه‌كان نه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش نێگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێى له‌لاى پێكهاته‌ى مه‌سیحى دروست كردووه.
پێكهاته‌ى مه‌سیحى له په‌رله‌مانى عێراق پێنج كورسیى كۆتاى هه‌یه، كه‌چى له هه‌ڵبژاردنى رابردوو زۆرینه‌ى كورسییه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانى سه‌ربه میلیشیاكان براون، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌كى توندى له لاى پێكهاته‌كه لێ كه‌وته‌وه.