كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە كۆتا هات، بەڵام لە كۆبوونەوەكەدا هیچ ئاماژەیەك بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەكراوە.
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوای گفتوگۆیەكی تێروتەسەلی هەردوو شاندی هەرێمی كوردستان و عێراق بوو كە نزیكەی هەفتەیەكە بەردەوامە، چاوەڕوان دەكرا لەو كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكوومەت بڕیارێك بدرێت، بەڵام سەرچاوەیەكی تایبەتی "وشە" رای گەیاند، باسی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان نەكراوە.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، دوای بایكۆتكردنی سێ كۆبوونەوەی رابردوو لەلایەن وەزیرەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، ئەمڕۆ بەشداریان كردووە.
چاوەڕوان دەكرێت ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە بڵاو بكاتەوە، بەڵام باسی مووچە ناكرێ.