دۆناڵد تره‌مپ رای گه‌یاند، رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، دیداری ده‌بێت و له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان قسه و گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له ماوه‌ی رابردوودا، كۆمه‌ڵێك سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆمار كرد، سه‌ركه‌وتنێك كه چه‌ندان ساڵه كه‌س نه‌یتوانیوه به‌ده‌ستی بهێنێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه كرد كه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، زۆر ورد و كاریگه‌ر بووه و بنكه‌كان به‌ته‌واوی له‌ناو براون.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌می داهاتوو، هه‌ردوو سه‌رۆك جگه له پرسی ئه‌تۆمیی ئێران، له‌باره‌ی پرسه‌ی غه‌زه‌یش قسه بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشتر گوتبووی ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ، ناتوانێت بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی هاوشێوه‌ی جاران لێ بكاته‌وه. هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تریش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی ته‌نیا بۆ چه‌ند مانگ دواخستووه.