حەشدی شەعبی هەڕەشەی تێكدانی دۆخی عێراق دەكەن

:: PM:06:08:01/07/2025 ‌
جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، ئەمەریكا گوشاری لە حكوومەتی عێراق كردووە لە بانكەكان مووچەی حەشدی شەعبی بدرێت سزای دەخەنە سەر و ئەوانیش ھەڕەشە دەكەن مووچە نەدرێت دۆخی عێراق تێكدەدەن.

سەگڤان سندی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بە "وشە"ی راگەیاند، تا ئێستە حكوومەتی عێراق بەھۆی گوشاری ئەمەریكا مووچەی حەشدی شەعبی خەرج نەكردووە و ترسی ھەیە خەرج بكات، چونكە ھەر بانكێك مووچەیان خەرج بكات سزا دەدرێت لەلایەن ئەمەریكاوە.

روونیشی كردەوە، حەشدی شەعبی لە عێراق دەسەڵاتدارن، حكوومەت ناتوانێ مووچەیان نەدات و دواش بخات خەرجی دەكات.

هەروەك دووپاتی كردەوە، حەشدی شەعبی ھەڕەشەیان كردووە مووچەیان نەدرێت دۆخی عێراق تێكدەدرێت، درۆنەكانی شەوی ڕابردووش ھەڕەشەیەك بوون بۆ عێراق ئەگەر مووچە نەدرێت بەوشێوەیە دۆخی عێراق تێكدەچێت، بۆیە دۆخەكە باش نییە و مووچەی حەشدی شەعبی نەدەن كێشەكە گەورەتر دەبێت، ئەمەریكاش سوورە لەسەر ئەوەی ئەو بانكانەی مووچەیان بدەن سزای دەدەن.

وشە/ بڵند ئیبراھیم


وشە - سه‌رخێڵ هاشم