ئیسرائیل مووشەكێكی حوسییەكان تێكدەشكێنێت

:: PM:09:40:01/07/2025 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ زەنگی ئاگەداركردنەوە لە چەندان ناوچەی ئیسرائیل بیسترا و سوپای ئیسرائیل رای گەیاند هەوڵی بەرپەرچدانەوەی مووشەكێكی حوسییەكانی یەمەن دەدەن كە بەرەو ئیسرائیل هەڵدراوە، دواتر سوپای ئیسرائیل رای گەیاند كە مووشەكەكەیان تێكشكاندووە.

بەپێی بەیاننامەیەكی سوپای ئیسرائیل، ئەمشەو زەنگی ئاگەداركردنەوەی لە چەندان ناوچەی ئیسرائیل لێی داوە بەتایبەتی لە قودس، لە دوای چاودێریكردنی مووشەكێكی حوسییەكان كە بەرەو ئیسرائیل هەڵدرابوو، دوای ئەوە مووشەكەكە لە لایەن هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە بەرپەرچی درایەوە و تێكشكێنرا. 

ئەمە و شەمووی رابردوو حوسییەكان رایان گەیاند كە لە دوای رێككەوتنی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران یەكەم مووشەكی بالیستیان ئاراستەی ئیسرائیل كردووە، كە لەوەتەی هەڵگیرسانی شەڕی غەزە لە دوای هێرشەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەوكەمی 2023، حوسییەكان دەیان مووشەك و درۆنیان ئاراستەی ئیسرائیل كردووە و ئیسرائیلیش چەند هەڵمەتێكی ئاسمانی كردووەتە سەر حوسییەكان و زیانی گەورەی لێ داون، ئەوە جیا لە هەڕەشەیە بەردەوامی حوسییەكان بۆ سەر هاتوچۆی دەریایی لە دەریای سوور.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل