عه‌لائه‌دین بروجێردی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران رای گه‌یاند، له مه‌ودوا هیچ سنوورێك بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم له ئارادا نییه و به دڵی خۆمان یۆرانیۆم ده‌پیتێنین.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه، نابێت ئێران هیچ مه‌رجێك له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا قبووڵ بكات كه ببێته هۆی به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئێران پێی وایه مه‌رجی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، داوایه‌كی زۆر بێ به‌هایه و كه‌س ناتوانێت مه‌رج به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
به‌گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی ئێران، له‌وانه‌یه ئێران بۆ سووته‌مه‌نیی كه‌شتییه گه‌وره‌كانی پێویستی به یۆرانیۆمێك بێت كه به رێژه‌ی 90% پیتێنرابێت، ئاساییه جێبه‌جێی بكات و ده‌كرێ ته‌نیا بۆمبی ئه‌تۆمی هێڵی سوور بێت.
به‌گوێره‌ی دۆیچه‌وێله، بروجێردی ئاماژه‌ی به دواین بڕیاری په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه هه‌ر جۆره هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵپه‌ساردووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی په‌رله‌مانی ئێران، له كاتێكدا ئه‌و قسانه ده‌كات كه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی گوشاری خستووه‌ته سه‌ر ئێران رێگه‌ی چاودێری پێ بدات و له دواین گۆڕانكارییه‌كان ئاگاداریان بكاته‌وه، چونكه دوای هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كان، هێشتا ئه‌و گومانه له ئارادایه یۆرانیۆمی پیتێنراو له‌ناو نه‌چووبێت و ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی نیگه‌ران كردووه.
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌خوازێت له‌وه دڵنیا بێت چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی نین و هه‌رچه‌نده ئێران ره‌تی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام متمانه‌ی پێ نه‌كراوه.