هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانی ئێران یاسایه‌كی په‌سند كرد كه به‌گوێره‌ی یاساكه، هه‌ر جۆره هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵده‌په‌سێردرێت.
یاساكه بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت، پێویست بوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی چاودێریی ده‌ستوور په‌سند بكرێت و پاشان به فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه واژوو بكرێت.
هه‌ر دوای په‌رله‌مان، ئه‌نجوومه‌نی چاودێریی ده‌ستوور یاساكه‌ی په‌سند كردبوو و مابووه‌وه سه‌رۆك كۆماریش واژووی له‌سه‌ر بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، به فه‌رمی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ی راگه‌یاند و به‌پێی یاساكه، هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵپه‌سێردراوه.
ئێران پێی وایه ئاژانس به‌تایبه‌تی رافائێل گرووسی سه‌رۆكی ئاژانسه‌كه، ناپاكیی كردووه و زانیارییه‌كانی بۆ ئیسرائیل گواستووه‌ته‌وه و رۆڵی خراپی بینیوه، هه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ی ئاژانس بووه كه وایكردووه هێرشیان بكرێته سه‌ر.
ئێران ره‌خنه‌ی له‌وه گرتبوو ته‌نانه‌ت ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ئیسرائیلی بۆ راپۆرته‌كانی كردووه‌ته مه‌رجه‌ع، له كاتێكدا ئیسرائیل ئه‌ندامی NPT نییه و ده‌بوو ئاژانس هێرش بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی سه‌ركۆنه بكردایه.
جێی باسه جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه، به ده‌ستپێكردنی قه‌یرانێكی نوێی ئێران له پێوه‌ندییه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌و مه‌ترسییه له ئارادایه ئێران درێژه به چالاكیی بێسنووری پیتاندنی یۆرانیۆم بدات.