زانیارییه‌كی نوێ له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هێرشی B2 بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن پێنتاگۆن بڵاو كرایه‌وه، كه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كانی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و لێدوانه‌كانی تره‌مپ و ته‌نانه‌ت قسه‌كانی وه‌زیری به‌رگری، جیاوازیی هه‌یه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنه سه‌ره‌تاییه‌كانیان ده‌یسه‌لمێنن ئه‌و هێرشه‌ی له 22ی مانگی حوزه‌یران كرایه سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، پلانه ئه‌تۆمییه‌كانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك تا دوو ساڵ دوا خستووه.
ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه نوێیه له‌لایه‌ن شان پارنێل گوته‌بێژی پێنتاگۆن بڵاو كراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییه نهێنییه‌ی پێنتاگۆن كه درزی كردبووه میدیاكان، جیاوازیی هه‌یه.
به‌پێی راپۆرته دزه‌پێكراوه‌كه ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانیوه پلانی ئه‌تۆمیی ئێران به ته‌واوی له ناو ببات، به‌ڵكو ته‌نیا چه‌ند مانگێك دوای خستووه، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی تره‌مپ بوو كه گوتبووی به ته‌واوی له‌ناوی بردوون.
پارنێل به بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوێ بخاته روو به میدیاكانی گوت، پلانه‌كه یه‌ك تا دوو ساڵ دوا خراوه و دواجار پێداگریی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كه ئه‌وه‌یه دواخستنی پلانی ئه‌تۆمی، نزیكه‌ی دوو ساڵ بێت.
ئه‌وكات كه راپۆرتی پێنتاگۆن دزی كرده ناو میدیاكان، دۆناڵد تره‌مپ لێی تووڕه بوو و ره‌تی كرده‌وه و پێداگریی له سه‌ركه‌وتووبوونی هێرشه‌كه كرد.
هه‌ر هه‌فته‌ی رابردوو پیت هێگێستس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوو هه‌ژمار كردبوو و ته‌نانه‌ت گوتبووی پێویسته خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه جه‌ژن بگێڕن.
دواین هه‌ڵوێستی ئێرانیش ئه‌وه‌یه دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی زیانی به‌رچاویان به‌ركه‌وتووه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ورده‌كاریی زیاتر بكه‌ن.