ره‌حیم سه‌فه‌وی راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێت، له‌ناوچوونی ئیسرائیل و نه‌ته‌نیاهۆ نزیكه.
ئه‌و كه یه‌كێك بووه له فه‌رمانده دیاره‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران، پرسه‌ی بۆ ئه‌و ده‌یان فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران گێڕا كه له هێرشی 12 رۆژه‌ی ئیسرائیل كوژران، روانگه‌ی خۆی له‌باره‌ی ناوچه‌كه و دواین هه‌ڵوێسته‌كانی ئێران له‌باره‌ی ئیسرائیل راگه‌یاند.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشتری سوپای پاسداران، پێداگره له‌وه‌ی ئێران و شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هه‌رگیز خۆیان راده‌ستی ئیسرائیل ناكه‌ن و گوتی، له ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵه‌كانی دوژمن بۆ رووخاندنی ئێران و ته‌نانه‌ت هه‌وڵه‌كانیان بۆ كوده‌تا شكستی هێنا.
ره‌حیم سه‌فه‌وی باسی له دامه‌زراندنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره كرد و گوتی، له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڕشی ئیسلامی و باڵاده‌ستیی به‌ره‌ی مقاوه‌مه داده‌مه‌زرێت و دنیای ئیسلام به هێزی مرۆیی ملیارێك و 600 ملیۆن كه‌س، به‌سه‌ر رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكادا سه‌رده‌كه‌وێت.
پێویسته بگوترێ به‌رپرسانی ئێران وازیان له دروشمی له‌ناوبردنی ئیسرائیل و زاڵبوون به‌سه‌ر رۆژئاوا نه‌هێناوه، ئه‌و لێدوانانه‌ی سه‌فه‌ویش له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی 12 رۆژی هێرشی ئیسرائیل و پاشان یارمه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، ئاسمانی ئێران به ته‌واوی كۆنترۆڵ كرا، ژێرخانی ئه‌تۆمیی ئێران داڕما و ژێرخانی به‌رگریی مووشه‌كی و سه‌ربازی زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت، به ده‌یان فه‌رمانده و زانای ئه‌تۆمی له ناو ماڵه‌كانی خۆیان كوژران و ئابووریی ئێران له خراپترین دۆخی مێژوویی خۆیدایه.