میسال ئالووسى سیاسه‌تمه‌دار ئاشكراى ده‌كات، چه‌ندان لایه‌نى عێراق كه هه‌ندێكیان شیعه‌ن، داوایان له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كردووه، هاوكارییان بكات بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوویه‌كى نزیكدا هه‌ژموونى ئێران له عێراق دوور بخرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێى تهمووز، رۆژنامه‌ى
مه‌داى عێراقى لێدوانێكى له میسال ئالووسى سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارى پێشوو وه‌رگرتووه، ئاشكراى كردووه، لایه‌نه عێراقییه‌كان په‌یامیان بۆ دۆناڵد تره‌مپ ناردووه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارییان بكات له دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران له عێراق.
ئالووسى ده‌ڵێ، "گفتوگۆ و پێوه‌ندى له نێوان سیاسییه‌كانى عێراقى و حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى نزیك له ئێرانن، په‌یامیان بۆ تره‌مپ ناردووه، وایان پێشان داوه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ بارودۆخه‌كه له ناوخۆى عێراق چاك بكه‌نه‌وه، به مه‌رجى دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران".
هه‌روه‌ها ئالووسى باس له‌وه ده‌كات سه‌رنجى عێراقییه‌كان له‌م داوایه بۆ حكوومه‌تى داهاتوو بووه، ئالووسى ده‌ڵێ، "هه‌ندێك له په‌یامه‌كان داوا ده‌كه‌ن پشتیوانى ئه‌مه‌ریكا به‌و كه‌سه بدرێت كه پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى داهاتوو به‌ڕێوه ده‌بات".
ئالووسى كه خۆى له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیت، دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و په‌یامانه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه نییه له هیچ كه‌س و لایه‌نێك، به‌ڵكو داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت رێگه نه‌دات كلیلى عێراق راده‌ستى ئه‌و كه‌سانه بكات كه وڵاته‌كه‌یان دزى و فرۆشتیان.