وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، "به توندترین شێوه لێدوانى وه‌زیران و سیاسه‌تمه‌دارانى ئیسرائیلى ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌نارى رۆژئاواى فه‌له‌ستین، بخرێته سه‌ر ئیسرائیل".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێى تهمووز، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له
راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، "به توندترین شێوه لێدوانى وه‌زیران و به‌رپرسانى ئیسرائیلى ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌نارى رۆژئاواى فه‌له‌ستین، بخرێته سه‌ر ئیسرائیل". وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا پێی وایه ئه‌و جۆره لێدوانانه‌ى ئیسرائیل، ئاماژه‌یه‌كى روونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سیاسه‌تى نیشته‌جێكردنى جووه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، پێچه‌وانه‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه و وا ده‌كات "داگیركارى به‌رده‌وام" بێت.
وه‌زاره‌ت ده‌ره‌وه‌ى توركیا پێی وایه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى ئیسرائیل وا ده‌كات، ئه‌و چاره‌سه‌رییه فه‌رامۆش بكرێت كه چه‌ندان ساڵه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گه‌ڵاڵه‌ى كردووه.
دوێنێ به‌رپرسانى ئیسرائیل داوایان له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كرد، كه‌نارى خۆرئاواى فه‌له‌ستین "زفه" بخاته سه‌ر ئیسرائیل.