رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد، له میانه‌ی جه‌نگی 12 رۆژه‌ی نێوان ئێران و ئیسرائیل، سعوودیه رۆڵی هه‌بووه له خستنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كانی ئێران له ئاسمانی عێراق و به نهێنی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی جێبه‌جێ كردووه.
رۆژنامه‌ی ئیسرائیل هیوم ئاماژه‌ی داوه، له ناوچه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك وڵات له خستنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كان رۆڵیان هه‌بووه، به‌ڵام رۆڵی سعوودیه له هه‌مووان زیاتر بووه.
دیاره له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه، پشت به سه‌رچاوه‌ی عه‌ره‌بی به‌ستراوه و گوتراوه سعوودیه به پشتبه‌ستن به فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ر، درۆنه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه گه‌یشتوونه‌ته ئاسمانی عێراق، خستووه‌ته خواره‌وه.
ژماره‌یه‌ك له‌و درۆنانه به‌ره‌و ئیسرائیل ده‌ڕۆیشتن، به‌ڵام سعوودیه به پاساوی پارێزگاریكردن له سنووری ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی، خستووینه‌ته خواره‌وه.
رۆژنامه‌كه پێی وایه ئه‌وه‌ی سعوودیه كردوویه‌تی، گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه له ستراتیجیی سیاسیی ئه‌و وڵاته و پێشتر به‌م شێوه‌یه رۆڵی نه‌بینیوه.
هه‌رچه‌نده سعوودیه زۆر به پارێزه‌وه جووڵاوه‌ته‌وه و هه‌ڵوێستێكی دیاریكراوی له‌باره‌ی ئیسرائیل هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌ست به‌وه ده‌كرێت هه‌نگاوێك نزیك كه‌وتبێته‌وه و ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تیی ئیسرائیلی دابێت.