كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، حكوومه‌تی ئیسرائیل زانیویه‌تی حكوومه‌تی تره‌مپ به‌مزووانه ده‌ست به دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كاته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، گه‌ڕی داهاتووی دانوستان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له ئۆسڵۆ به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌گوته‌ی كه‌ناڵه‌كه، ران دێرمێر وه‌زیری ستراتیجیی ئیسرائیل له‌و ماوه‌یه‌ی سه‌ردانی كۆشكی سپی كردبوو، له گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆشكی سپی له‌و زانیارییه ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و داوای له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كردووه كه له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران، ره‌چاوی ئه‌و هێڵه سوورانه بكه‌ن كه ئیسرائیل ده‌ستنیشانی كردوون و پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته هاوبه‌شه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بكرێت.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه، ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌باره‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا گفتوگۆیان هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، هێشتا كۆشكی سپی راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی نه ره‌ت كردووه‌ته‌وه و نه هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌یه‌وه كردووه، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سی بی ئێس نیوز گوتبووی، ئێران ئاماده‌یه دانوستان بكات و نابێت ده‌رگای دیپلۆماسی به ته‌واوی دابخرێت.
ئه‌و زانیارییه و گه‌ڕی نوێی دانوستان له ئۆسڵۆ له كاتێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه، بڕیاره رۆژی دووشه‌م هه‌ریه‌ك له نه‌ته‌نیاهۆ و تره‌مپ له كۆشكی سپی كۆ ببنه‌وه.
ئیسرائیل خوازیاره له ته‌واوی دانوستانه‌كانی پێوه‌ست به پرسی ئه‌تۆمیی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران رۆڵی هه‌بێت و له هه‌ر جۆره رێككه‌وتنێك ئاگادار بێت.
پێویسته بگوترێ گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانی ئه‌تۆمیی له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، بڕیار بوو له 15ی حوزه‌یران دوو رۆژ به‌ر له روودانی جه‌نگ بكرێت، به‌ڵام جه‌نگ بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌ی دانوستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه.