رۆژنامه‌نووسێكى عێراقى ئاشكراى كردووه، به هۆى مامه‌ڵه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆ له‌گه‌ڵ بازرگانێكى سزادراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكاوه، كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى سزاكان و مه‌ترسى بلۆككردنى 350 ملیۆن دۆلاریش له ئارادیه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى چوارى ته‌مووز هیشام عه‌لى رۆژنامه‌نووسى عێراق كه له كه‌ناڵى شه‌رقییه كارده‌كات و به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى ده‌كات، ئاشكراى كردووه وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و كۆمپانیاى سۆمۆ كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سالم ئه‌حمه‌د سه‌عید هه‌یه، كه خاوه‌نى كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ى نه‌وته و ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزا درا به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌وتى ئێران به قاچاخ ده‌گوازێته‌وه.
هیشام عه‌لى ئاشكراى كردووه به هۆى ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت و سۆمۆ كردوويانه بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وت 350 ملیۆن دۆلارى عێراق له ئه‌ستۆى سالم ئه‌حمه‌د سه‌عیده، بۆیه ئه‌گه‌رى هه‌یه كۆمپانیاى سۆمۆ بكه‌وته ژێر سزاكان و پاره‌كه‌یش بلۆك بكرێت.
دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران له ساڵى 2018 ، ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه، له‌وانه نابێت نه‌وت بفرۆشێت و هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌كیش مامه‌ڵه له نه‌وتى ئێران بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت.