شانه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ناهى له عێراق راگه‌ینراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه له گه‌رمیان هیچ هێزێكى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى نه‌جووڵینراون و ئه‌وه‌ى بڵاویش كراوه‌ته‌وه، "ورد و درشتى درۆیه".
دواى بڵابوونه‌وه‌ى هه‌واڵى جووڵاندنى هێزێكى عێراقى بۆ ده‌ستبه‌رداگرتنى كێڵگه‌ى نه‌وتى قه‌نبه‌ر له سنوورى گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ هه‌ینى چوارى ته‌مووز
شانه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ناهى له عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "ده‌مانه‌وێ ئه‌و هه‌واڵانه به ورد و درشتى به درۆ بخه‌ینه‌وه".
له راگه‌ینراوه‌كه هاتووه، "ئه‌و ناوچانه له‌ژێر كارگێرى هاوبه‌شى ناوه‌ند و هه‌رێمه، هیچ جووڵه‌یه‌كى تاكلایه‌ن له لای هیچ هێزێكى سه‌ربازى نییه، ئه‌و ئاڵه‌نگارییانه‌ى ئێسته هه‌ن پێویستى به هاوئاهه‌نگى وهاوكاریی هاوبه‌ش و به‌رز هه‌یه".
شانه‌ى راگه‌یاندن ده‌شڵێ، "هیچ جووڵه‌یه‌ك له هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆ و حه‌شدى شه‌عبى و پێشمه‌رگه نییه، له‌و ناوچانه هاوئاهه‌نگیه‌كى به‌رز له نێوان هێزه فیدڕاڵییه‌كان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له ته‌واوى میحوه‌ره‌كان هه‌یه".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چه‌ندان میدیاى عێراقى و كوردى بڵاویان كرده‌وه هێزێكى سوپاى عێراق به‌ره‌و كێڵگه‌ى نه‌وتى قه‌نبه‌ر له گه‌رمیان جووڵه‌ى كردووه و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشى بۆ ئه‌وه‌ى رێگرییان لێ بكه‌ن.