رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AFP
به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئازه‌ربایجانه‌وه بۆ ئه‌نكه‌ره، ڕۆژی شه‌موو پێنجی ته‌مووز، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا، به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند كه پرۆسه‌ی ئاشتی به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌ڕوات، له‌م ڕووه‌وه چاوه‌ڕێی چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌ن.
"هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و توركیایه‌كی بێ تیرۆر به شێوازێكی ڕێكخراو و زنجیره‌یی به‌ڕێوه ده‌چن،" ئه‌ردۆغان وای گوت. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كه "پێشمه‌رج" بێت و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ڕێكخراوه‌كه "له بنیاته‌وه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێته‌وه."
له هه‌مان كاتدا ئه‌ردۆغان ڕای گه‌یاند كه ناهێڵن پرۆسه‌كه به لاڕێدا ببرێت، بۆیه "هه‌نگاوی ورد ده‌نێن و به بڕوابه‌خۆبوونه‌وه به‌ره‌وپێش ده‌چن."
قسه‌كانی ئه‌ردۆغان له كاتێكدایه كه ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ شاندێكی ده‌م پارتی بۆ تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی كۆ ده‌بێته‌وه. له هه‌مان كاتدا بڕیاره ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه له نێوان 10 بۆ 12ی ئه‌م مانگه، له ڕێوڕه‌سمێكدا بۆ پێشاندانی نیازپاكی، چه‌كه‌كانیان دابنێن.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕای گه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه‌ی خه‌ریكی ڕێكخستنی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یه، بڕیار وایه په‌روین بوڵدان و میتیه‌ت سانجار وه‌ك هاوسه‌رۆكی پارته‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه نوێنه‌رایه‌تیی ده‌م پارتی بكه‌ن.
پرۆسه‌ی چه‌كدانان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه، دوای په‌یامێكی ڕێبه‌ری زیندانیكراوی حزبه‌كه هات له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ، كه تێیدا داوای له چه‌كداره‌كان كردبوو چه‌ك دابنێن و بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كه كۆتایی پێ بهێنن و هاوكات خه‌باتی سیاسی ده‌ست پێ بكه‌ن. به‌هه‌رحاڵ هه‌ردوولا له نیازی یه‌كتر دڵنیا نین، بۆیه پرۆسه‌كه به هێواشی به‌ڕێوه ده‌چێت.