نێچیرڤان بارزانی: دووپات لە یەكڕیزی و برایەتی لەنێوان عێراقییەكاندا دەكەینەوە

:: PM:05:47:05/07/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی یادی عاشووراوە، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، پێویستە ئەو یادە بكرێتە دەرفەتێك بۆ چارەسەری كێشەكانی عێراق. 

ئەمڕۆ شەموو، پێنجی تەمووزی 2025، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رای گەیاند، لە یادی عاشوورادا بەهاكانی حەق، ئارامگری و قوربانیدان بەبیر دەهێنینەوە كە ئیمام حوسێن بەرجەستەی كردوون، هەروەها ئەو پەیامە مرۆییە نەمرانەی كە ئەم بۆنەیە هەڵیگرتووە و بانگەواز بۆ دادپەروەری، لێبووردەیی و ئاشتی دەكات.

"دووپات لە گیانی یەكڕیزی و برایەتی لەنێوان عێراقییەكاندا دەكەینەوە، لەگەڵ پێویستیی چارەسەركردنی ناكۆكییەكان لەپێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندیی باڵای وڵات و پتەوكردنی سەقامگیری". نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وای نووسیوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم