وەلید فارس. سەرچاوە: هەژماری تایبەت
وه‌لید فارس، كه ئه‌كادیمییه‌كی ناسراوه و هه‌روه‌ها پێشتر ڕاوێژكاریی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ بووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، شه‌شی ته‌مووزی 2025، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی X په‌یامێكی
بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "ده‌بینین هه‌ندێك كه‌س كار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی سایكس پیكۆ ده‌كه‌ن، ئاساییه، با پێداچوونهوهكه له‌ژێر ڕۆشنایی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ بێت".
هاوكات ڕاوێژكاره‌كه ده‌ڵێ، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) "ڕێككه‌وتنێكی به‌رگریی هاوبه‌ش دژی میلیشیا جیهادییه‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كانیان واژوو بكه‌ن".
هه‌ر له پۆسته‌كه‌یدا له X، ڕاوێژكاره‌كه‌ی تره‌مپ، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی، مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه و لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكای تاگ كردووه.