كۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە كۆتایی هات، سبەی هەمان شاند لەگەڵ رەجەب تەیب ئەرۆدغان كۆ دەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، شاندی دەم پارتی سبەی دوای نیوەڕۆ، لە كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆمار، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆ دەبنەوە.
شاندی دەم پارتی، بە سەرۆكایەتیی پەروین بوڵدان، ئەمڕۆ لە زیندانی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكەیان كرد.
شاندی دەم پارتی، پێشتر لە 28ی كانوونی یەكەمی 2024، بۆ یەكەمجار سەردانی ئیمراڵیان كرد، دوای ئەو سەردانەش تەنیا لەمساڵدا بۆ چوار جاری تر چوونەتە لای ئۆجەلان.
پرسی دانانی چەك لەلایەن پەكەكەوە یەكێكە لە مژارە گەرمەكان، پێشتر میدیای پەكەكە بڵاوی كردەوە، پڕۆسەی دانانی چەك لەم مانگەدا و بە دیاریكراوی لە حەوت تا نۆی مانگ بەڕێوە دەچێت.