راپۆرتێك: نەتنیاهۆ داوای گەرەنتی لە ترەمپ دەكات بۆ لێدانی ئێران

:: PM:11:18:06/07/2025 ‌

سبەی دووشەم سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە واشنتن دەست بە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا دەكات، دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاشكرای كرد كە بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، رەنگە داوای گەرەنتی لە سەرۆكی ئەمەریكا بكات بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی تر بۆ سەر ئێران، ئەوە لە حاڵەتی تەلئەبیب بۆی دەركەوت تاران دەستی بە پەرەپێَدانی دۆسیە ئەتۆمییەكەی یان بەرنامە مووشەكییەكەی كردووەتەوە.

بەپێی دەستەكە پێشبینی دەكرێت بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەفەرمی داوای ئەو گەرەنتییەی ئەمەریكا بكات، رەنگە لەسەر شێوەی پەیامێكی نووسراوی ئەمەریكا بێت رێگە بە ئیسرائیل بدات بە جموجۆڵێكی فرەوان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی تاران. 

ئەمە و نەتنیاهۆ بەر  لە بەڕێكەوتنی بۆ واشنتن لە ئێواەری ئەمڕۆ یەكشەم رای گەیاند كە وڵاتەكەی رووبەڕووی هەوڵەكانی ئێران بۆ گەیشتن بە چەكی ئەتۆمی دەبێتەوە، لەو سەردانەی كە سێیەمە لە ماوەی شەش مانگ و یەكەمینە لە دوای هێرشەكەی مانگی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران كە 12 رۆژی خایان و لە كۆتاییەكەی ئەمەریكا لە رێگەی بۆمبهاێژەكانییەوە وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێرانی وێران كرد. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل