یاریده‌ده‌ری ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی "ئه‌نساروڵا"ی سه‌ربه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن كه به‌ره‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ ئه‌نجام درا، رای گه‌یاند پێویسته زایۆنییه‌كان بچنه ناو حه‌شارگه‌كانیان، چونكه تا گه‌مارۆی غه‌زه هه‌ڵنه‌گیرێت، هێرشه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ ئیسرائیل چه‌ند ناوچه‌یه‌كی یه‌مه‌ن و بنكه سه‌ربازییه‌كانی حووسییه‌كانی بۆردمان كرد، دوای هێرشه‌كه‌یش حووسییه‌كان مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد. نه‌سره‌دین عامر یاریده‌ده‌ری ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی "ئه‌نساروڵا"ی سه‌ربه حووسییه‌كانی یه‌مه‌نیش له رێگه‌ی "ئێكس"ه‌وه رای گه‌یاند، "ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر غه‌زه و یه‌مه‌ن، رێگه ناده‌ین به ئاسووده‌یی بخه‌وێت".
عامر له "ئێكس" نووسیویه‌تی، غه‌زه به ته‌نیا نییه و یه‌مه‌نیش له خه‌ودا نییه، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه "دوژمنی زایۆنی" ناتوانێ هێرشه‌كانمان بوه‌ستێنێت كه ده‌كرێنه قووڵایی ئیسرائیل. مه‌به‌ست لێی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیله كه به‌ره‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ كردوویه‌تیه سه‌ر یه‌مه‌ن و زیانی زۆری پێ گه‌یاندوون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حووسییه‌كان ئه‌وه‌شی گوت كه رێگه ناده‌ن یه‌ك كه‌شتی له ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانیان هاتوچۆ بكات، ئه‌ویش بۆ پاڵپشتیی غه‌زه‌یه و تا دوژمنكاری له‌و ناوچه‌یه نه‌یه‌ته وه‌ستان و گه‌مارۆ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته‌ی فه‌له‌ستین هه‌ڵنه‌گیرێت، ئه‌وانیش له چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان له دژی ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل، مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه و ئامانجی خۆی پێكاوه. به‌ڵام تا ئێسته ئیسرائیل هیچی له‌باره‌ی مووشه‌كه‌كه‌ی یه‌مه‌ن بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئیسرائیل ده‌ستى به ئۆپراسیۆنێك كرد دژ پێگه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن، ئۆپراسیۆنه‌كه‌یش ناو نراوه "ئاڵاى ره‌ش". وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل ده‌ڵێ، "یاساكانى یه‌مه‌ن هه‌مان یاساى تارانن".
به‌ره‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشى بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن ئه‌نجام دا، یسرائیل كاتیش وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل ده‌ڵێ، "له چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئاڵاى ره‌ش، سوپاى ئیسرائیل ئێسته به توندى هێرش ده‌كات له‌سه‌ر چه‌ند ئامانجێكى رژێمى تیرۆریستى حووسى، له‌وانه له حوده‌یده و سلێف و ره‌ئس عیسا و وێستگه‌ى ره‌ئیس قه‌تیب و كه‌شتى گالاكسى لیده‌ر كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حووسییه‌كان رفاندوویانه، ئێسته‌یش له چالاكییه‌كه چه‌كدارییه‌كان له ده‌ریاى سووریا به‌كارى ده‌هێنن".
له مانگی نۆڤێمبه‌ری 2024وه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه سه‌ربه ئێرانن، به بیانووی پاڵپشتی له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس فه‌له‌ستینی كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له جه‌نگدایه، هه‌روه‌ها فراوانبوونی شه‌ڕه‌كه بۆ سه‌ر لبنان و باشووره‌كه‌ی كه حزبوڵای لبنان كۆنترۆڵی كردبوو كه دواتر ئیسرائیل لاوازی كردن، به درۆن و مووشه‌ك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ده‌ریای سوور، هاوكات هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل چڕتر كردووه‌ته‌وه، دواتریش ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له چه‌ندان هێرشیان بۆ سه‌ر حووسییه‌كان، زیانی زۆریان پێ گه‌یاندوون.
له 15ی مانگی ئاداری رابردووه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كانی به‌سه‌ر حووسییه‌كان ده‌ست پێ كرد، تا حه‌وتی ئایار زیاتر له هه‌زار هێرشی كرده سه‌ر پێگه سه‌ربازی و ئابوورییه‌كانی یه‌مه‌ن و حووسییه‌كان، دواتریش حووسییه‌كان خۆیان راده‌ست كرد و داوایان له ئه‌مه‌ریكا كرد هێرشه‌كانی بوه‌ستێنێت، چه‌ونكه ئیتر ئه‌وان شه‌ڕیان ناوێت، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی وه‌ستاند. به‌ڵام ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هێرشكردنه سه‌ر حووسییه‌كان و تا ئێسته زیانی زۆری پێ گه‌یاندوون.