زانیاری نوێ لەسەر كوژرانی هیشام هاشمی بڵاو دەكرێتەوە

:: PM:07:52:07/07/2025 ‌

هیشام هاشمی شارەزای تەناهی عێراقی لە مانگی تەمووزی 2020 لەبەردەم ماڵەكەی لە بەغدا كوژرا، لە رووداوێك رای گشتیی عێراقی هەژاند و ناڕەزایەتییەكی گەورەی جەماوەری لێ كەوتەوە، لە سۆشیال میدیا تۆمارێكی ڤیدیۆیی دداننانی بكوژی هاشمی بڵاو كرایەوە، باس لەوە دەكات كە فەرمانی كوشتنی ئەو شارەزایەی لە حوسێن موئنیس پەرلەمانتاری ئێستە و دامەزرێنەری بزاوی حقووقی سەر بە كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی پێ دراوە.

هیشام هاشمی لە 2020 لەبەردەم ماڵەكەی لە ناوچەی زەیوونەی رۆژهەڵاتی بەغدا بە گولەی ژمارەیەك چەكدارێكی نەناسراوەوە كوژرا، ئەو شارەزایەكی تەناهی بوو و كەسێكی نزیك بوو لە حكوومەتی ئەوكاتی عێراق، پێشتریش لە لایەن میلیشیاكانەوە هەڕەشەی لێ كرابوو، چونكە لە لێدوانەكانی زانیاری لەسەر بلاو دەكردنەوە و ئەوانی تۆمەتبار دەكرد.

لە تۆمارە ڤیدیۆ دزەپێكراوەكەدا تاوانبار بە كوشتنی هاشمی بە ناوی ئەحمەد عوید كنانی، كە ئەفسەرێكی پێشووی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە، لە كاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵی ددان بە وردەكارییەكان دادەنێت، بەوەی فەرمانی كوشتنی هاشمی لە كەسێك بە ناوی "ئەبو نەرجس" وەرگرتووە كە پێوەندیی راستەوخۆی بە حوسێن موئنیسەوە هەیە، كە پەرلەمانتارە و سەر بە كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقییە.

روونی كردەوە، كارەكە لە رێگەی ماتۆرسكیلێكەوە ئەنجام دراوە و پێنج بۆ شەش گولەی بە هاشمی وەناوە، كەسێك بە ناوی "ئەبو نەرجس"، كارەكەی رێك خستووە و كاتی جێبەجێكردنی كارەكەی دیاری كردووە و پێی راگەیاندووە كە فەرمانی كوشتنەكە لە حوسێن مۆنیس دەرچووە.
ئەو ڤیدیۆە سۆشیال میدیای عێراقی تەنیوە و دووبارە دۆسیەی كوشتنی هاشمی هەڵدایەوە، بەتایبەتی  دوای گرتنی كنانی لە كەمتر لە ساڵێك لە تاوانەكە، دەستی دەستییەكی زۆر بە دۆسییەكە كرا و دادگاییكردنی بكوژ بۆ زیاتر لە نۆ جار دواخرا، ئەو برایە گرتووخانەیەك كە لە لایەن میلیشیاكانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، بەر لە ئازادكردنی و بەرزكردنەوەی پلەكەی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی. 

هاشمی بەر لە كوژرانی لە لێدوانێكی رای گەیاندبوو كە ئەبو عەلی عەسكەری گوتەبێژ بەناوی كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی هەمان حوسێن موئنیسە دامەزرێنەری بزاوی حقووق، كە ئەو زانیارییەش نوێ بوو، ئەوەش دووپاتی دەكاتەوە كە هاشمی ئامانجێكی دیاریكراوی كەتیبەكانی حزبوڵا بووە و ئەوان لەپشت كوشتنی بوون.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل