به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گه‌وره له له‌نگه‌ی كازمییه له به‌غدا كه‌وتووه‌ته‌وه كه به یه‌ك له بازاڕه گه‌وره‌كانی به‌غدا هه‌ژمار ده‌كرێت. تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌ن كه زیانی زۆری گه‌یاندووه.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شایه‌تحاڵان بۆ میدیاكان قسه‌یان كردووه، له‌نگه‌ی كازمییه له به‌غدا كه به "باله" ناو ده‌برێت، ئاگری گرتووه و ده‌یان دوكان سووتاون. سه‌رچاوه‌یه‌كیش له به‌رگریی شارستانی رای گه‌یاند، چه‌ند تیمێكیان خه‌ریكی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن له ده‌روازه‌ی شاری كازمییه.
له‌نگه‌ی كازمییه بازاڕێكی زۆر گه‌وره‌یه و جلوبه‌رگی به‌كارهێنراوی تێدا ده‌فرۆشرێت. رۆژانه هه‌زاران باله‌ی جلوبه‌رگ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ئه‌و بازاڕه دێن و ده‌فرۆشرێن. هاوكات بازاڕه‌كه خۆی له سه‌تان دوكانی بازرگانی ده‌بینێته‌وه.
تا ئێسته هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، وه‌ك به‌رگریی شارستانی ده‌ڵێن، زیانه‌كانی زۆرن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆ ده‌رخستنی زینه‌كان و هاوكات هۆكاره‌كه‌شی ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، له ماوه‌ی پێنج مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2024، به‌لای كه‌مه‌وه پێنج هه‌زار و 500 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له ته‌واوی عێراقدا روویان داوه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه‌متر بووه له ساڵی 2023. له نیوه‌ی ئه‌مساڵیشدا 2025، رووداوه‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر به‌راورد به ساڵه‌كانی پێشتر كه‌می كردووه.
له وه‌زری هاویندا عێراق رووبه‌ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه روو ده‌ده‌ن، له‌وه‌یش زیاتر له وه‌رزی سه‌رمایشدا به‌هۆی به‌كارهێنانی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه به‌هه‌مانشێوه رووداوی هاوشێوه روو ده‌ده‌ن. به‌وه‌یش جیا له زیانی مرۆیی، هاوكات زیانی زۆری مادیی به‌دواوه ده‌بێ كه زۆربه‌ی جاره‌كان، شوێنه بازرگانییه‌كان و بازاڕه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تیش ده‌گرێته‌وه، زیانه مادییه‌كان به ملیۆنان دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.