وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مڕۆ مه‌رجه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌ستانی جه‌نگی ئۆكراینا ئاشكرا كرد و رای گه‌یاند، به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته هه‌رچی سزا به‌سه‌ر رووسیا سه‌پێنراوه هه‌ڵبگیرێن، هاوكات چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ هۆكاره‌كانی جه‌نگه‌كه بكرێت، چونكه رووسیا به وه‌ستانی كاتیی جه‌نگ رازی نابێت.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "مجیار نیمزیت"ی مه‌جه‌ری، زانیاریی له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌ستانی جه‌نگی ئۆكراینا ئاشكرا كردووه و ئاماژه‌ی داوه، رووسیا به وه‌ستانی كاتیی جه‌نگ رازی نابێت، به‌ڵكو به‌ر له هه‌ر شتێك، پێویسته هه‌رچی سزا به‌سه‌ر رووسیا سه‌پێنراوه هه‌ڵبگیرێن، هاوكات چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ هۆكاره‌كانی جه‌نگه‌كه بكرێت.
لاڤرۆڤ زیاتر گوتی، رووسیا ئه‌و جه‌نگه ناوه‌ستێنێت تا سزاكانی له‌سه‌ر لانه‌چێت، هاوكات ملیاران دۆلاری رووسیا له‌لایه‌ن رۆژئاواوه سڕ كراون و ده‌بێ ئه‌و سزایه‌یش هه‌ڵبگیرێت، هه‌روه‌ها ته‌واوی ئه‌و سكاڵا یاساییانه‌ی له‌لایه‌ن رۆژئاواوه له‌سه‌ری تۆمار كراون، بكشێنرێنه‌وه. دواتر ده‌بێ له بنه‌ڕه‌ته‌وه كار بۆ هۆكاره‌كانی جه‌نگه‌كه بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رپرسانی رووسی پێشتر له‌باره‌ی "هۆكاره‌كانی جه‌نگه‌كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه" قسه‌یان كردووه و هاوكات ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یش گوتی، پێویسته بۆ وه‌ستانی جه‌نگه‌كه، ئۆكراینا له ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵی كردوون بكشێته‌وه، هه‌روه‌ها جارێكی تر بیر له‌وه نه‌كاته‌وه ببێته ئه‌ندام له "ناتۆ".
لاڤرۆڤیش له‌و دیمانه‌یه گوتی، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به فه‌رمی ددان به لكاندنی دوورگه‌ی قرم و ناوچه‌كانی دۆنیتسك و لۆگانسك و خێرسۆن بنێن وه‌ك به‌شێك له خاكی رووسیا.
دواتریش گوتی كه رووسیا بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتی و دیپلۆماسی بۆ ته‌نگژه‌كان كراوه‌یه. له‌گه‌ڵیدا هۆشداریی دا به وه‌ستانی كاتیی جه‌نگه‌كه، چونكه له‌وكاته‌دا ئۆكراینا و هاوپه‌یانانی له رۆژئاوا، هێزه‌كانیان رێكده‌خه‌نه‌وه. بۆیه تا چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تیی كێشه‌كان، جه‌نگ به‌رده‌وامیی ده‌بێت.
شه‌فه‌ق جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباتی 2022 ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتیی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.
به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌كار بوو، رۆڵی سه‌ره‌كی بینی وه‌ك ناوه‌ندگیر بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا. ئێسته‌یش دانوستان به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌ك دیلیان گۆڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی وه‌ستانی جه‌نگه‌كه.