به‌ها ئه‌عره‌جى جێگرى پێشترى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى وه‌زیرانى عێراق، له هه‌وڵدایه كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ریمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكات. په‌یامیش بۆ سه‌در ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه ناو پرۆسه‌ى سیاسى و به‌شداریى هه‌ڵبژاردن بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆى ته‌مووز،
به‌ها ئه‌عره‌جى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كردووه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم تێده‌گات و ده‌یه‌وێ كێشه‌كه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌عره‌جى دووپاتى ده‌كاته‌وه تا سێشه‌مى داهاتوو ته‌نگژه‌ى مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كى تر ئاشكرا ناكات.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، "مكوڕه له‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در به‌شداریى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ره‌وتى سه‌در ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌شداربن له پرۆسه‌ى سیاسى، به‌ڵام دیار نییه ئه‌وه ئاره‌زووى سه‌دره یان نا".