دواى سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ به‌سره و به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاوى پاك له شاره‌كه. كێشه‌كان هه‌ر وه‌ك خۆیانن، بۆیه ناڕه‌زایى له شاره‌كه به‌رده‌وامه و دواجاریش چه‌ند خۆپێشانده‌رێك گیراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 10ى ته‌مووز،
میدیا عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه، شه‌وى رابردوو عه‌لا‌و بخاترى كه چالاكێكى دیارى شارى به‌سره‌یه، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى تر له‌لایه‌ن پۆلیسى به‌سره‌وه گیراون، چونكه له‌ناو خۆپێشانده‌ران بوون و شه‌وى رابردوو له به‌رانبه‌ر نه‌بوونى ئاوى پاكى خواردنه‌وه، له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه.
چالاكانى بوارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، ئاسایشى نیشتمانى و هه‌واڵگرى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى تاوان، خۆپێشانده‌ره‌كانیان گرتووه.
ساڵانه له به‌سره كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه له شاره‌كه دروست ده‌بێت، چونكه ئاوى شاره‌كه سوێره و پیس بووه، به كه‌ڵكى خواردنه‌وه و به‌كارهێنانى مرۆیى نایه‌ت. رۆژى دووى ئه‌م مانگه محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌ردانى به‌سره‌ى كرد و به‌ڵێنى به شاره‌كه دا كێشه‌ى ئاو چاره‌سه‌ر بكات.