ئه‌مڕۆ به بڕیارى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، فه‌خره‌دین ئاڵتوون گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى توركیا دوور خرایه‌وه و له شوێنى ئه‌و، بورهانه‌دین دۆران بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، كرایه گوته‌بێژ و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى سه‌رۆكى توركیا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 10ى ته‌مووز، ئاژانسى
ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، فه‌خره‌دین ئاڵتوون له پۆستى سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى سه‌رۆك كۆمار و گوته‌بێژى سه‌رۆك لا درا، له شوێنى ئه‌و بورهانه‌دین دۆران دانراوه.
پێشتر دۆران بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بووه. فه‌خره‌دین ئاڵتوونیش حه‌وت ساڵ له پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى فه‌رمانگه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى سه‌رۆك كۆمار بووه. هه‌ردووكیان به جیا په‌یامى جیاوازیان هه‌بووه و هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵ له‌باره‌ى گوته‌بێژه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان نووسیویه‌تى، "به‌شى زانسته سیاسییه‌كان و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى له ئیستانبوڵ خوێندووه و له زانكۆى بیلكه‌نت له ئه‌نكه‌ره ماسته‌ر و دكتۆراى له هه‌مان بوار خوێندووه".