حاكم له‌تیف مسته‌فا یاساناس و چاودێرى سیاسى به‌ناوبانگ، له سه‌رنجێكى كورتدا روونى ده‌كاته‌وه، له رووى یاساییه‌وه رێبه‌رى په‌كه‌كه ئیراده‌ى ناته‌واوه، بۆیه ده‌بێت په‌كه‌كه تا ئازادكردنى رێبه‌ره‌كه‌ى جگە لەو "نمایشە" هیچ هه‌نگاوێكى تر بۆ چه‌كدانان نه‌نێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ته‌مووز دواى مه‌راسیمى په‌كه‌كه كه وه‌ك نیازپاكى بۆ چه‌كدادان به‌ڕێوه چوو، له‌سه‌ر داواى عه‌بدوڵا ئوجه‌لان رێبه‌رى گیراوى په‌كه‌كه. حاكم له‌تیف مسته‌فا كه وه‌ك یاساناس و چاودێرى سیاسى بۆچوونه‌كانى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسەیە سه‌رنجێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێێدا ده‌ڵێ، "بەگوێرەی یاسای وڵاتانی هەموو جیهان بە تورکیشەوە، هەر کەسێک سزادرابوو بە سزای بەندکردن لە سەروو پێنج ساڵەوە ئیتر لەڕوی یاساییەوە ئیرادەی ناتەواوە وهەڵسوکەوتەکانی لە رووی یاساوە هیچ بەهایەکیان نییە تا ئەو رۆژەی ئازاد دەکرێت. کەسیک کە سزا درابیت بە سزای بەند کردن بۆ پینج ساڵ و بەرەو ژووتر نەتوانێ مامەڵە بە موڵک و ماڵی تایبەتی خۆیەوە بکات واتە نەتوانێت خانووەکەی یان سەیارەکەی بفرۆشیت، چۆن دەتوانێت لە جیاتی گەلیک بڕیار بدات؟"
بۆیه حاكم له‌تیف دووپاتى ده‌كاته‌وه، دواى نمایشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ نابێت په‌كه‌كه هیچ هه‌نگاوى تر بنێت، به تێڕوانین له‌و بنه‌ما یاساییه‌ى سه‌ره‌وه، حاكم له‌تیف ده‌ڵێ، بۆیە دوای ئەم نمایشەی ئەمڕۆ و دوای نیشاندانی نیەتی باش و ئاشتیخوازیان بۆ هەموو جیهان و بۆ رای گشتی تورکیاش ، هەلیکی باشە کە پارتی کریکارانی کوردستان رای بگەیەنیت کە ئیتر هیچ هەنگاوێکی تر نانێن تا ئەوکاتەی رێبەرەکەیان ئازاد دەکریت و دێتە ناویان لە قەندیل و بە ئازادانە بڕیار دەدات تەنیا ئەوکاتە هەنگاوەکانی چەک داماڵینی کۆتایی دەست پێ دەکەنەوە".