كه‌ناڵی ''عه‌ره‌بیه'' به پشتبه‌ستن به هه‌واڵێكی ''ئه‌خباریه'' ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ئاكامی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا، شه‌ش سه‌ربازی ئه‌و وڵاته كوژراون.
كوژرانی ئه‌و سه‌ربازانه له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق بووه و له كاتێكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه، سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی سووریا له ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌م ئه‌وه‌یان خستبووه روو كه به‌هۆی هێرشی ئیسرائیل، چوار كه‌س كوژراون كه سێیان سه‌ربازن، هێرشه‌كه‌یشی به پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناو بردبوو.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا به فرانس پرێسی گوتووه، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شوێنێكی سه‌ربازی له ناوچه‌ی حه‌ره‌جلی رۆژئاوای دیمه‌شق و به‌هۆیه‌وه سێ سه‌رباز كوژران. دواتر ئاژانسی سانا كه ئاژانسی فه‌رمیی حكوومه‌تی سووریایه كوژرانی گه‌نجێكی راگه‌یاند.
له هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د كۆتایی پێ هێنراوه، سه‌تان هێرشی سه‌ربازی و ئاسمانی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كراونه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته، پاساوی سه‌ره‌كیی ئیسرائیل ئه‌وه‌یه هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌ستیان به جبه‌خانه‌كان رانه‌گات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له دواین هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، تووڕه‌یه و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه سنوورێك بۆ ئه‌و هێرشانه دابنرێن.